Psalms 13
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. 1 ▼▼13:1 in some Bibles.
ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟
2 ▼
▼13:1 in most Bibles.
هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت وخەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟
هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟
3 ▼
▼13:2 in most Bibles.
ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،
4 ▼
▼13:3 in most Bibles.
نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.
5 ▼
▼13:4 in most Bibles.
بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.
6 ▼
▼13:5-13:6 in most Bibles.
سروود بۆ یەزدان دەڵێم،چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.
Copyright information for
CkbKSS