‎ Psalms 120

گۆرانی گەشتیاران.

1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.

3چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!

5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم ▼
▼مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏
،
کە لە خێوەتەکانی قێدار ▼
▼قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏
نیشتەجێم.
6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
Copyright information for CkbKSS